پەرلەمانتاران و پسپۆڕان پێشبینی دەکەن کورتهێنانی دارایی ساڵی داهاتوو نزیکەی 20 ترلیۆن دینار بێت، بەپێی نرخی یەک بەرمیل نەوت، کە پێشبینی دەکرێت لە بودجەی ساڵی 2023 بە 65 دۆلار دابنرێت، بە ڕێژەی هەناردەکردنی 3.3 ملیۆن دینار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ تەواوکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 ، بەمەبەستی ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران”.
ئەلکازمی ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە یاسای بودجەدا هەیە، 140 ترلیۆن دینارە”، ئاماژەی بەوەشکرد “کورتهێنانی دارایی پێشبینیکراو لە بودجەدا 20 ترلیۆن دینارە”.
ڕوونیشیکردەوە، “نرخی بەرمیلێک نەوت کە لە یاسای بودجەدا حیساب کراوە لە نێوان 60-65 دۆلار دەبێت”.
بە هەناردەکردنی 3.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پێشبینیدەکرێت عێراق داهاتی نەوتی نزیکەی 115 ترلیۆن دینار تۆمار بکات، کە موزەندە کراوە نرخی هەر بەرمیلێک 65 دۆلارە و لەگەڵ داهاتی غەیرە نەوتیش، کۆی داهاتی عێراق دەبێتە 120 ترلیۆن دینار.




